ڕوانگەی سووری: ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی سووریا

هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی سووریا
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر چەند بنکەیەکی سەربازیی سووریا

سوپای ئیسرائیل هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر چه‌ند پێگه‌ و بنكه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی سووریا؛ هاوكات ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئیسرائیل هه‌موو شتێك له‌ناو ده‌بات كه‌ ببێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاساییشه‌كه‌ی.

دووشه‌ممه‌، 9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ڕامی عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند، فرۆكه‌كانی ئیسرائیل هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر بنكه‌ و پێگه‌ سه‌ربازییه‌كان له‌ دیمه‌شق، باشووری ده‌رعا و ناوچه‌ی كه‌ناری ڕۆژئاوا.

ڕامی عه‌بدولره‌حمان هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، هێرشه‌كان چه‌ند بنكه‌ و پێگه‌یه‌كی سه‌ربازیی گرتووه‌ته‌وه‌ كه‌ دژه‌مووشه‌ك و قه‌ڵغانی دژه‌ هێرشی ئاسمانی له‌ خۆ گرتووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ ڕاكێشاوه‌، ئیسرائیل پشت به‌ له‌ناوبردنی هه‌ر شتێك ده‌به‌ستێت كه‌ ده‌بێته‌ هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاساییشه‌كه‌ی.