چەند وڵاتێکی ئەورووپا  پێدانی مافی پەنابەرێتیان بە هاووڵاتییانی سووریا هەڵپەسارد

یەکێتی ئەورووپا
یەکێتی ئەورووپا

چەند وڵاتێکی ئەورووپا وەک کاردانەوەی کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، بڕیاریاندا پێدانی مافی پەنابەرێتی بە هاووڵاتییانی سووری هەڵپەسێرن.

دووشەممە 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا، سوێد و یۆنان، ئەڵمانیا، فەرەنسا، نەمسا، نەرویج و دانیمارک و دواتریش بەریتانیا، بڕیاریاندا پێدانی مافی پەنابەرێتی بە هاووڵاتییانی سووریا هەڵپەسێرن، ئەوەش دوای ئەوەی ڕژێمی بەشار ئەسەد کۆتایی هات و قۆناغێکی نوێ لە ژیانی هاووڵاتییانی سووریا هاتەپێشەوە.

بەرەبەیانیی دوێنێ یەکشەممە 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە کۆنترۆڵکردنی دیمەشقی پایتەخت، کۆتاییان  بە دەسەڵاتی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێنا.