ئەردۆغان: ئەسەد هەڵات و وڵاتێکی وێرانی لە دوای خۆیدا بەجێهێشت
سه‌رۆكی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌رۆكی سووریا هه‌ڵات و له‌دوای خۆیشدا وڵاتێكی به‌جێهێشت، كه ملیۆنێك كه‌س تێیدا كوژران و زیاتر له ده ملیۆنی دیكه‌یش ئاواره بوون.
دووشه‌ممه، 9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له گوتارێكدا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌نقه‌ره گوتی: كۆتایی به سه‌رده‌می تاریكی سووریا هات و سه‌رده‌مێكی نوێ له‌و وڵاته ده‌ستی پێ كرد.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ڵوێستی توركیا به‌رانبه‌ر به سووریا هه‌رگیز له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بووه، به‌ڵكوو له سۆنگه‌ی مرۆییه‌وه بووه.
سه‌رۆكی توركیا باسی له‌وه‌ش كرد، ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به له‌خۆباییبوونه‌وه هه‌موو داوا و بانگه‌وازه‌كانی توركیای بۆ چاره‌ی سیاسی له‌و وڵاته ڕه‌ت كرده‌وه و ڕێزی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان نه‌گرت.
ئه‌ردۆغان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، به‌شار ئه‌سه‌دی شكست خواردوو هه‌ڵات، له دوای خۆیشیدا وڵاتێكی به‌جێهێشت، ملیۆنێك كه‌سی تێدا كوژرا و 12 ملیۆنی دیكه‌یش ئاواره بوون و شاره‌كانی وێران بوون.