ساموێل وۆربێرگ: گەلی سووریا مافی ئەوەی هەیە ئاییندەی خۆی دیاری بکات
گوتەبێژی هەرێمی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژه به‌وه ده‌كات، وڵاته‌كه‌یان هاوكاریی سوورییه‌كان ده‌كات له‌م قۆناغه‌دا؛ هاوكات پیرۆزبایی له گه‌لانی ئه‌و وڵاته ده‌كات به بۆنه‌ی كه‌وتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
دووشه‌ممه، 9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ساموێل وۆربێرگ، گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا له په‌یامێكدا كه له تۆڕی (ئێكس) بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، گه‌لی سووریا مافی خۆیه‌تی دوای 50 ساڵ له سته‌م و زۆرداری بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د، به مافه‌كانی خۆی بگات و ده‌رفه‌تی پێ بدرێت ئایینده‌ی خۆی دیاری بکات.
گوتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌مه‌ریكا و هاوبه‌شه‌كانی له‌گه‌ڵ خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سووریا كار ده‌كه‌ن و هاوكارییان ده‌كه‌ن له قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی هاتووه‌ته پێش و هاوكات بۆ به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ترسییه‌كان.