ماتیۆ میلەر: ئێمە لەڕێگەی کردەوەکانەوە بڕیار لەبارەی تەحریر شام دەدەین

ماتیۆ میلەر
ماتیۆ میلەر

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئەمەریکا لەڕێگەی کردەوەکانەوە بڕیار لەسەر بەرەی تەحریر شام دەدەن، دەشڵێت: هەوڵی ئاگربەست دەدەین لەنێوان ئیسرائیل و حەماس.

دووشەممە 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا گوتی: ئێمە لەڕێگەی کردەوەکانەوە بڕیار لەسەر بەرەی تەحریر شام دەدەین و ئەوەی دەیکەن چۆن دەبێت، ئێمە دەمانەوێت ببینین مافی ئاینی و کەمینەکان پارێزراو دەبێت.

میلەر گوتی: ئێمە هەوڵی ئاگربەست  لە غەززە دەدەین، بەڵام جەنگی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا پێویستە ئۆکرانیا بڕیاری لەسەر بدات، تاکوو ئۆکرانیا لەژێر هێرشدا بێت پشتیوانیی دەکەین، گوتیشی: دەمانەوێت کۆتایی شەڕەکان ببینین، دەمانەوێت جەنگەکان کۆتایی پێ بێت و  ناکۆکەکان بگەنە دەرەنجام و ئاگر بەست و ئاشتی بێتە ئاراوە.