داوا لە سووریا دەكرێت چەكە كیمیاییەكانی بپارێزێت
ڕێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی ڕایگەیاند: داوای لە سووریا كردووە دوای ڕووخانی ڕژێمەكەی ئەسەد، كۆگاكانی چەكی كیمیایی لەو ولاتەدا بپارێزێت.
ڕێکخراوەکە دووپاتیشی دەكاتەوە كە پەیوەندییان بە لایەنی سوورییەوە كردووە و جەختیان لەسەر دڵنیاییدان لە پاراستنی ئەو كەرەستە و دامەزراوانە كردووە کە پەیوەندیدارن بە چەكی كیمیاییەوە.
میدیاکان ئاماژەیان بەوە کرد، ئەمەریكا بە هاوكاری چەندین وڵاتی دیکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەوڵی ڕێگریكردن دەدەن لە گەیشتنی ئەو چەكە كیمیاییانەی بەشار ئەسەد هەیبوون، بە دەستی لایەنی متمانەپێنەكراو و دەشڵێت: ئەمەریكا هەوڵی لەناوبردنی ئەو كلۆر و ماددانەی دیکە دەدات كە زۆر مەترسیدارن و هەوڵەكانیشیان بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە چڕ كردووەتەوە.