ئەردۆغان: ڕێگه به‌وه ناده‌ین سووریا سه‌رله‌نوێ دابه‌ش بكرێته‌وه
سه‌رۆكی توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕووبه‌ڕووی هه‌ر ده‌ستدرێژی و دوژمنكارییه‌ك ده‌بنه‌وه كه ده‌كرێته سه‌ر ئازادیی گه‌لی سووریا و ئاشتی و سه‌قامگیریی ئه‌و وڵاته.
سێشه‌ممه، 10ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی توركیا ڕایگه‌یاند، ناكرێت جارێكی دیكه ڕێگه بدرێت سووریا دابه‌ش بكرێته‌وه، به‌ڵكوو توركیا له به‌رانبه‌ر هه‌ر كه‌سێكدا كه هه‌وڵ ده‌دات ده‌ست بۆ خاكی سووریا درێژ بكات، ده‌وه‌ستێته‌وه.
ئه‌ردۆغان هه‌روه‌ها گوتی، له ئێسته به دواوه، ڕێگه به‌وه ناده‌ن سووریا سه‌رله‌نوێ دابه‌ش بكرێته‌وه و ڕووبه‌ڕووی هه‌ر ده‌ستدرێژی و دوژمنكارییه‌ك ده‌بنه‌وه كه ده‌كرێته سه‌ر ئازادیی گه‌لی سووریا و ئاشتی و سه‌قامگیریی ده‌سه‌ڵاتی نوێی ئه‌و وڵاته.
دووشه‌ممه، 9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له گوتارێكدا له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌نقه‌ره گوتی: كۆتایی به سه‌رده‌می تاریكی سووریا هات و سه‌رده‌مێكی نوێ له‌و وڵاته ده‌ستی پێ كرد.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ڵوێستی توركیا به‌رانبه‌ر به سووریا هه‌رگیز له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نه‌بووه، به‌ڵكوو له سۆنگه‌ی مرۆییه‌وه بووه.
سه‌رۆكی توركیا باسی له‌وه‌ش كرد، ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به له‌خۆباییبوونه‌وه هه‌موو داوا و بانگه‌وازه‌كانی توركیای بۆ چاره‌ی سیاسی له‌و وڵاته ڕه‌ت كرده‌وه و ڕێزی له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كان نه‌گرت.