کتێبی 'ڕێڕۆیشتنی مێژوویی بەرەو یەکێتیی سۆڤیەت' چاپ کرا
كتێبێكی تایبه‌ت به ڕێڕۆیشتنه مێژووییه‌كه‌ی مه‌لا مسته‌فا بارزانی و هه‌ڤاڵانی بۆ یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت چاپ كرا؛ نووسه‌ر له دوای كۆچی دوایی بارزانی له ساڵی 1979 نووسیویه‌تی، هاوكات سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی كه پێشه‌كییه‌كه‌ی بۆ نووسیوه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕێڕۆیشتنی بارزانی و هه‌ڤاڵانی بۆ چوونه یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت ئاسان نه‌بوو، به‌ڵكوو سه‌خت، درێژخایه‌ن و مه‌ترسیدار بوو.
سێشه‌ممه، 10ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، كتێبی "ڕێڕۆیشتنی مێژوویی به‌ره‌و یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت"، كه له لایه‌ن د. سه‌باح زێباری به زمانی عه‌ره‌بی نووسراوه و عه‌بدولستار ئه‌حمه‌د باغه‌مره‌یی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و په‌راوێزی بۆ نووسیوه، له لایه‌ن ده‌سته‌ی ئینسكلۆپیدیای پارتی دیموكراتی كوردستان چاپ كرا.
كتێبی "ڕێڕۆیشتنی مێژوویی به‌ره‌و یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت"، له سێ به‌شی سه‌ره‌كی و پاشكۆیه‌ك و چه‌ند وێنه‌یه‌كی مێژوویی پێك هاتووه. هه‌روه‌ها سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له 15ـی ئایاری 1982 پێشه‌كی بۆ نووسیوه و هیوای خواستووه، ئه‌م به‌رهه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه پڕشنگداره‌كانی مێژووی خه‌باتی بارزانی بێت كه ماوه‌ی نیو سه‌ده له پێناو ڕزگاریی گه‌لی كورد و كوردستان و گه‌یشتن به ئامانجه نیشتمانییه‌كانیدا تێكۆشاوه.
نووسه‌ری كتێبه‌كه له به‌شی یه‌كه‌مدا باس له په‌نابردنی بارزانی و هه‌ڤاڵانی ده‌كات بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دوای نسكۆی شۆڕشی دووه‌می بارزان له نێوان 1943 – 1945 و به‌شدارییان له دامه‌زراندن و ڕاگه‌یاندنی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد به سه‌رۆكایه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د له 22ـی كانوونی دووه‌می 1946ـدا.
نووسه‌ر له به‌شی دووه‌مدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ڕێڕۆیشتنی بارزانی و هه‌ڤاڵانی بۆ یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت له دوای كه‌وتنی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد. پاشان مانه‌وه‌ی بارزانی و هه‌ڤاڵانی له یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت له ماوه‌ی 13 ساڵدا و دواتر گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ عێراق له دوای به‌رباپوونی شۆڕش و كۆده‌تای 14ـی ته‌ممووزی 1958 به سه‌ركردایه‌تی عه‌بدولكه‌ریم قاسم.
د. سه‌باح زێباری به‌شی سێیه‌می كتێبه‌كه‌ی تایبه‌ت كردووه به بارودۆخی بارزانی و هه‌ڤاڵانی له یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت و ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به ژیانی بارزانی و هه‌ڤاڵانی له كۆماره‌كانی یه‌كێتییه‌كه و ئه‌و ئالنگارییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی ده‌بوونه‌وه.
ئه‌م كتێبه هه‌روه‌ها پاشكۆیه‌كی له خۆ گرتووه، كه تایبه‌ت به ناو و هه‌ندێك زانیاریی دیكه له باره‌ی هه‌ڤاڵانی بارزانی له‌و ڕێڕۆیشتنه مێژووییه‌یاندا بۆ یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت.
دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان له ئێسته‌دا له‌لایه‌ن مامۆستا كه‌ریم قادر سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ساڵی 2014 بە پێشنیازی مەسرور بارزانی بۆ ناساندن، کۆکردنەوە، بە دیکۆمێنتکردن و بڵاوکردنەوەی مێژووی پڕ لە سەروەری کار و خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزراوە. ئه‌م دەستەیه جگە لە هەوڵدان و کارکردن بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی سەرەوە، خاوەنی پەرتووکخانە و ئەرشیفخانەیەکی دەوڵەمەندە، لەوەتەی دامەزراوە چەندین پەرتووکی بە چاپ گەیاندووە و بەردەوامە لە بەچاپگەیاندنیان.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی ته‌واوی كتێبه‌كه به (پی دی ئێف)، كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه بكه.