بلینکن: واشنتن پشتگیری لە حکوومەتی داهاتووی سووریا دەکات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هانی وڵاتان ده‌دات پشتیوانی له پرۆسه‌ی سیاسیی له سووریا بكه‌ن؛ ده‌شڵێت، گه‌لی سووریا خۆی بڕیاری له چاره‌نووس و ئایینده‌ی ده‌دات.
سێشه‌ممه، 10ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئه‌نتۆنیۆ بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر وڵاتان پێویسته به‌شداریی له پشتیوانی پرۆسه‌ی ده‌سته‌جه‌می و بێگه‌ردی سیاسی له سووریا بكه‌ن و ڕێگریی له هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له‌و وڵاته‌دا بكه‌ن.
ئه‌نتۆنیۆ بلینكن هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، وڵاته‌كه‌ی پشتگیرییه‌كی ته‌واو له حكوومه‌تی داهاتووی سووریا ده‌كات و دانی پێدا ده‌نێت.
سێشەممە، 10ـی کانوونی یەکەمی 2024، محەممەد بەشیر، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد جەلالی، دوا سەرۆک وەزیرانی سەردەمی بەشار ئەسەد، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "فەرماندەی هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا منیان ڕاسپارد بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکانی حکوومەتی ڕاگوزەر تاوەکوو سەرەتای ئاداری 2025 ."