فوئاد حوسێن و شاندێکی ئەمەریکی تاوتوێی بارودۆخی سووریا و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌مه‌ریكی كۆ بووەوە؛ هاوكات تاوتوێی بارودۆخ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و سووریایان کرد.
سێشه‌ممه، 10ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌غدا له‌گه‌ڵ جۆن باس، بریكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ربردن و باربارا لیڤ، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك و میشێل سایدره‌ز، ڕاوێژكاری سیاسی كۆ بووه‌وه.
له به‌شێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا كرا له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرووپ و ڕێكخراوه تیرۆریستییه‌كان كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایش و گه‌لی عێراق ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی بارودۆخ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و پێشهاته‌كانی سووریا و خستنه‌ڕووی سه‌رجه‌م ئه‌گه‌ره‌كان كرا.
فوئاد حوسێن به شانده‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاندووه، عێراق گرنگی به ئاسایش و سه‌قامگیریی سووریا ده‌دات و پشتگیری له بژارده‌كانی گه‌لی ئه‌و ڵاته له‌پێناو بونیاتنانی سووریایه سه‌قامگیر ده‌كات كه پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته له خۆ بگرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانیان له واشنتن بۆ قۆناغی داهاتووی سووریا ڕاوێژ ده‌كه‌ن.