کێربی: لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەردەوام دەبین
ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا دەڵیت: لە بەرژەوەندەیی ئاسایشی ئێمەیە کە سووریا سەقامگیر بێت و ناهێڵێن داعش سوود لە دۆخی ئێستای وڵاتەکە وەربگرێت و دووبارە خۆیان ڕێکخەنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2024، جۆن کێربی، ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، ڕایگەیاند: ئێستا لە سووریا چەند گرووپێکی ئۆپۆزیسیۆن هەن و دەبێت چاودێری بکرێن کە چی دەکەن، لە کۆتاییدا تەنیا گەلی سووریا بڕیار دەدەن کە داهاتوویان چۆن دەبێت.
ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیجییەکان لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوە دا، لە بەرژەوەندەیی ئاسایشی ئەمەریکایە کە سووریا سەقامگیر بێت و ناهێڵێن داعش سوود لە دۆخی ئێستای وڵاتەکە وەربگرێت و دووبارە خۆیان ڕێکخەنەوە.
جەختی لەوەش کردەوە، ئەوەی لە سووریا ڕوویدا گەورەترین بەڵگەیە کە هەژموونی ڕووسیا و ئێران لە ناوچەکە لاواز بووە. جۆن کێربی گوتیشی: لە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەردەوام دەبین.
هەر ئەمڕۆ، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر وڵاتان پێویسته به‌شداریی له پشتیوانی پرۆسه‌ی ده‌سته‌جه‌معی و بێگه‌ردی سیاسی له سووریا بكه‌ن و ڕێگریی له هه‌ر جۆره ده‌ستوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی له‌و وڵاته‌دا بكه‌ن.
ئه‌نتۆنی بلینكن هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، وڵاته‌كه‌ی پشتگیرییه‌كی ته‌واو له حكوومه‌تی داهاتووی سووریا ده‌كات و دانی پێدا ده‌نێت.