مەسرور بارزانی: هەرێمی کوردستان و بەحرەین خاوەنی هەمان ئاڵنگاری و دەرفەتن

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ ناسر بن حەمەد ئال خەلیفە، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانی و فەرماندەی پاسەوانی شاهانەی بەحرەین
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شێخ ناسر بن حەمەد ئال خەلیفە، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانی و فەرماندەی پاسەوانی شاهانەی بەحرەین

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەردەوامن دەبن لە بنیاتنانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەحرەین.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ ناسر بن حەمەد ئال خەلیفە، ڕاوێژکاری ئاسایشیی نیشتمانی و فەرماندەی پاسەوانی شاهانەی بەحرەین کۆبووەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی: "خۆشحاڵم بە دیدارم لەگەڵ برام شێخ ناسر بن حەمەد ئال خەلیفە".

هاوکات دەڵێت: هەرێمی کوردستان و بەحرەین خاوەنی هەمان ئاڵنگاری و دەرفەتن: پەروەردە، کار و تەکنەلۆژیا.

مەسرور بارزانی، جەختی لەوە کردەوە، "ئێمە بەردەوام دەبین لە بنیاتنانی هاوڕێیەتییەکەمان."