یەکێتیی ئەورووپا بۆ کوردستان24: پێویستە هەموو سوورییەکان بە کوردیشەوە بپارێزرێن

گوتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا، دەڵێت: داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم کە لە توندوتیژی دوور بکەونەوە بۆ ئەوەی لە پاراستنی هاووڵاتییان دڵنیا بین، هەروەها دەبێت یاسا نێودەوڵەتییە مرۆییەکان لەبەرچاو بگیرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەنوەر ئەلئەنوونی، گوتەبێژی یەکێتیی ئەورووپا، لەبارەی ڕەوشی سووریا و مافی کورد و پێکهاتەکان لەو وڵاتەدا، تایبەت بۆ کوردستان24 قسەی کرد و وەڵامی بارزان حەسەنی پەیامنێری کەناڵەکەی دایەوە.

گوتەبێژی یەکێتی ئەورووپا، گوتی: "داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەم کە لە توندوتیژی دوور بکەونەوە بۆ ئەوەی لە پاراستنی هاووڵاتییان دڵنیا بین، هەروەها دەبێت یاسا نێودەوڵەتییە مرۆییەکان لەبەرچاو بگیرێن."

جەختی لەوەش کردەوە، پێویستە هەموو  سوورییەکان بە کوردیشەوە بپارێزرێن.