مەسرور بارزانی: لە ڕووی پەیوەندیی دووقۆڵییەوە هیوادارم بەحرەین ئامادەیی دیپلۆماسی لە هەولێر هەبێت
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی: خۆشحاڵ بووم بە بینینی وەزیری دەرەوەی بەحرەین، کە پێشهاتەکانی ناوچەکە و بە تایبەت ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریامان تاوتوێ کرد.
سێشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە شاری مەنامە، لەگەڵ عەبدوڵلەتیف بن ڕاشد ئەلزەییانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆبووەوە.
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (توویتەری پێشوو)، نوسیوویەتی: لە ڕووی پەیوەندیی دووقۆڵییەوە، هیوادارم بەحرەین ئامادەیی دیپلۆماسی لە هەولێر هەبێت.
هاوکات مەسرور بارزانی دەڵێت: "ئەمڕۆ خۆشحاڵبووم بە بینینی بەڕێز عەبدوڵلەتیف ئەلزەییانی، وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرەین. پێشهاتەکانی ناوچەکە، بە تایبەت ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریامان تاوتوێ کرد."
خۆشحاڵبووم بە بینینی بەڕێز عەبدوڵلەتیف ئەلزەییانی، وەزیری دەرەوەی شانشینی بەحرەین.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) December 10, 2024
پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەتایبەت ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سووریامان تاوتوێ کرد.
لە ڕووی پەیوەندیی دووقۆڵییەوە، هیوادارم بەحرەین ئامادەیی دیپلۆماسی لە هەولێر هەبێت.