سبەی بەشێکی شەقامی 120 مەتری هەولێر کاری لێدەکرێت

شەقامی 120 مەتری هەولێر
شەقامی 120 مەتری هەولێر

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاگەداری شوفێران دەکاتەوە، سبەی بەشێکی شەقامی 120 مەتری دەگیرێت و کاری تێدا دەکرێت، بۆیە ڕەچاوی خێرایی بکەن و زیاتر وریا بن.

سێشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاگەدارییەکی بۆ شوفێران بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت، سبەی چوارشەممە 11ـی کانوونی یەکەمی 2024، دەست بە رێکخستنەوە و چاککردنەوەی بەشێکی شەقامی سەرەکی 120 مەتری دەکەن، لە ڕێگەی هەولێر بۆ زاخۆ تاکوو ڕێگەی هەولێر بۆ شەقڵاوە لە سایدی چووندا، هەروەها ڕێگەی هەولێر بۆ مووسڵ تاکوو ڕێگەی هەولێر بۆ زاخۆ،  بۆ ماوەیەکی کاتی بەشێکی(لاینێکی) ئەو شەقامە دادەخرێت و کاری تێدا دەکرێت، بۆیە داوای لە شوفێرانی هەولێر کرد، ئەو ماوەیە لە شەقامی 120 مەتریدا ڕەچاوی خێرایی بکەن و زیاتر وریابن لەکاتی لێخوڕیندا.