مەسرور بارزانی: سوپاس بۆ شانشینی بەحرەین
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی سەردان و پێشوازیی لێکردنی لە وڵاتی بەحرەین بڵاو کردووەتەوە و دەڵێت: هەستمان کرد لە ماڵی خۆمانین.
سێشەممە 10ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە پێگەی(ئێکس) پەیامێکی لەبارەی سەردان و پێشوازیی لێکردنی لە وڵاتی بەحرەین بڵاو کردەوە و دەڵێت: سوپاس بۆ شانشینی بەحرەین بۆ دۆستایەتی و میوانداریی گەرمیان، هەستمان کرد لە ماڵی خۆمانین.
ڕۆژی دووشەممە 9ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەحرەین و لەگەڵ شا، جێنشینن و سەرۆک وەزیران و بەرپرسە باڵاکانی بەحرەین کۆبووەوە و گفتوگۆی لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.
سوپاس بۆ شانشینی بەحرەین بۆ دۆستایەتی و میوانداریی گەرمیان.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) December 10, 2024
هەستمان کرد لە ماڵی خۆمانین.
پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شانشینی بەحرەین:
- ساڵی 2021 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شای بەحرەین کۆ بوونەوە.
- ساڵی 2021 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداریی دیالۆگی مەنامەی کرد.
- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی دوو قۆڵی لەگەڵ شازادەی جێنشین و سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە شێخ سەلمان بن حەمەد ئەلخەلیفە هەبووە.
- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیدارێکی دوو قۆڵی لەگەڵ عەبدولـلەتیف ئەلزەیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرەین هەبووە.
- لە ساڵانی 2022 و 2023 و 2024 سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندەکانی بەحرەین لە داڤۆس کۆ بووەتەوە.
- بە مەبەستی گەشەسەندنی کەرتی بازرگانی، دارایی و ئابووری؛ لەگەڵ هەریەک لە شێخ سەلمان ئەلخەلیفە، وەزیری دارایی و ئابووری نیشتمانی و هەروەها عەبدوڵلا عادل فەخرۆ، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی کۆبووەتەوە.
- لە ساڵی 2022 وڵاتی بەحرەین یەکێک بوو لەو وڵاتانەی کەنداو کە هەناری کوردستانی بۆ هەناردە کرا.