کەشناسێکی عێراقی: بەفر و بارانی بەخوڕ بەڕێوەن
کەشناسێکی عێراقی دەڵێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، لە سەرانسەری وڵات پلەکانی گەرما بە ڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزن، بارانی بەخوڕ و لە هەندێک ناوچەش، بەفر دەبارێت.
عەلی جابر زیادی، کەشناسی عێراقی ڕایگەیاند، شهممهی داهاتوو، 14-12-2024، عێراق ڕووبهڕووی شەپۆلێکی توندی سەرما دەبێتهوه.
زیادی ئاماژهی بهوهش داوه "ئهو شەپۆله هەفتەی داهاتوو توندتر دەبێتەوە؛ ڕۆژی یەکشەممە، 15-12-2024، ڕەنگە لە هەموو پارێزگاکان پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزن و له ناوهڕاست و باشووری وڵات له نێوان 13 بۆ 16 پلهی سیلیزیدا بێت."
بە گوتەی ئەو کەشناسە "کاتژمێرەکانی بەرەبەیانی ڕۆژانی هەفتەی داهاتوو، پلەی گەرما دەگاتە سفری سیلیزی و لە هەندێک شوێن ڕەنگە بەفر و بەستەڵەکیش لە باکوور و ڕۆژئاوا ببارێت و شەپۆلەکە چەند ڕۆژێک بەردەوام دەبێت."
ئەوەشی خستووەتە ڕوو "ڕەنگە 20ی ئەم مانگە شهپۆلێكی توندی بارانبارین ڕوو له عێراق بكات، هەروەها بارانبارین لە مانگی داهاتوو و شوباتیشدا زیاد دەکات و ڕەنگە لە هەندێک شوێن بارانێکی بەخوڕ ببارێت."