ئێن بی سی: ئیدارەی بایدن دەیەوێت دەستەی تەحریرشام لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت
چوارشەممە، 11ـی کانوونی یەکەمی 2024، کەناڵی 'ئێن بی سی' ئاشکرای کرد، ئیدارەی جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا دەیەوێت دەستەی تەحریر شام لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت.
کەناڵی 'ئێن بی سی' لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکییەوە بڵاوی کردووەتەوە، "ئیدارەی جۆو بایدن بیر لەوە دەکاتەوە دەستەی تەحریر شام لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت"، ئاماژەی بەوەش کردووە، "گفتوگۆکان لە قۆناغی سەرەتاییدایە و ئیدارەی بایدن چاوەڕێی لابردنی دەستەکە لە لیستی تیرۆر دەکات بەم زووانە".
جگە لەوەش کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە، "ئێمە بەمەبەستی پشتیوانیکردن لە پرۆسەی حکوومەتی ڕاگوزەری، لەڕێگەی نێوەندگیرییەکانەوە پەیوەندی بە هەموو گرووپە سووریەکان دەکەین".
ئاماژەی بەوەش کرد، دەبینین دەستەی تەحریر شام ئێستا قسەی دروست دەکات و هەروەها سەیر دەکەین ئایا کارەکانیان لەگەڵ قسەکانیاندا دەگونجێت یان نا.
یەکشەممە، 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئۆپۆزیسیۆنی سووریا دیمەشقی کۆنترۆڵکرد، دواتر لە تەلەفزیۆنی فەرمی سووریا بەیاننامەیەکی پێشکەش کرد و ڕزگارکردنی دیمەشق و ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەدی ڕاگەیاند.