ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕی دژی دادگای نێوده‌وڵه‌تی راگه‌یاند
سزا بەسەر بەرپرسان ئەو بەرپرسانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا دەسەپێنین

K24 – هه‌ولێر:
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، سزا بەسەر بەرپرسان ئەو بەرپرسانەی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا دەسەپێنین کە دەستیان ھەبووە لە لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە تاوانبار کردنی سەربازانی ئەمه‌ریکا بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ئەفغانستان.
پۆمپیۆ له باره‌ی هه‌وڵه‌كانی دادگای دادی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، "دادگای تاوانی نێودەڵەتی ناتوانێت سەربازی ئەمه‌ریکی دەستگیر بکات، یان تاوانباری بکات و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکات یان بیخاتە زیندان".
گوتیشی: ئەمه‌ریکا ئەندامی ئەو رێککەوتنە نیە کە لە رۆما واژوو کراوە و دادگای تاوانی نێودەوڵەتی پێدامەزراوە.
هه‌روه‌ها گوتی: ئیدارەی ترەمپ ئەم رێکارانە لەبەرامبەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتی دەگرێتەبەر:
یەک: سزای ئابووری بەسەر بەرپرسانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتیدا دەسەپێنێت کە راستەوخۆ پەیوەندییان بە لێکۆڵینەوەکانەوە ھەبووە لەدژی ئەمه‌ریکا و ھاوپەیمانەکانی.
دووەم: قەدەغەی پێدانی ڤیزای ئەمه‌ریکا بەسەر ھەموو کەسانەدا دەسەپێنین کە دەستیان ھەبووە لەم کەیسەدا. نەک تەنیا خۆیان بەڵکو ئەندامانی خێزانەکانیشیان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتیشی: پێمانخۆش نیە ئەم بڕیارەمانداوە، بەڵام ناکرێت رێگە بدەین بەرپرسانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و خێزانەکانیان بێنە ئەمه‌ریکا سەردان و بازار بکەن و خۆشی لە ئازادی ئەمه‌ریکا وەربگرن و لەلایەکەشەوە دروستکەر و بەرگریکارانی ئەو ئازادییەی ئەمه‌ریکا تاوانبار بکەن وسزایان بەسەردا بسەپێن.