سەرۆک وەزیرانی عێراق و شای ئوردن دۆخی سووریا و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
چوارشەممە، 11-12-2024، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به سه‌ردانێكی فه‌رمی گەیشتە ئوردن و له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌م، شای ئوردن کۆ بووەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سوودانی، له کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشهاته هه‌رێمییه‌كان و به‌تایبه‌تیش گۆڕانكارییەکانی دوای ڕووخانی رژێمی بەشار ئه‌سه‌د كراوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی کۆبوونەوەکەدا، وەکوو ئـەوەی لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "جەجت له گرنگیی وەستان له‌پاڵ گه‌لی سووریا له‌و بارودۆخه سه‌خته‌ی پێیدا تێ دەپەڕێت کراوەتەوە و ڕۆڵی نێوده‌وڵه‌تیش بۆ وەستاندنی هێرشەکانی سەر غه‌ززه به پێویست زانراوه".
هاوكات په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و ئوردن له گشت بواره‌كان گفتوگۆیان له‌باره‌وه كراوه، له‌گه‌ڵ گرنگیدان به هه‌ماهه‌نگی دووقۆڵی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگارییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیانه‌ی له ناوچه‌كه‌دا ڕووده‌ده‌ن، له‌پێناو ڕێگریی له فراوانبوونی ئاڵۆزییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.