ڕامی عەبدولرەحمان: شەڕ لە ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای فورات وەستاوە
![ڕامی عەبدولڕەحمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/1733928344_kurdistan24.jpg)
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئاماژه به‌وه ده‌كات، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چاودێریی سووریا ده‌كات؛ ده‌شڵێت، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریادا جێگه‌ی هێزه‌كانی ڕووسیایان گرتووه‌ته‌وه.
چوارشه‌ممه، 11ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: "شه‌ڕ له ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای ڕووباری فورات وه‌ستاوه و ڕێككه‌وتن كراوه هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بكشێنه‌وه."
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هێزه‌كانی ڕووسیا به ته‌واوه‌تی له سووریا ده‌كشێنه‌وه و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا شوێنه‌كانیان ده‌گرنه‌وه. گوتیشی: "مه‌ترسیی داعش له سووریا نه‌مێنێت، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته نامێنن."
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، به پێویستیشی زانی دوای كه‌وتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، خه‌ڵكی عه‌فرین و هه‌موو ناوچه‌كانی دیكه به پارێزراوی بگه‌ڕێنه‌وه شوێنی خۆیان.