زیندانییەکی کورد دەربارەی زیندانی سێدنایا وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەداتەوه
په‌نابه‌رێكی كوردی ڕۆژاوا، كه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژی و پێشتریش له زیندانی سێدنایای ڕژێمی ئەسەد زیندانیی بووه، له وه‌ڵامی پرسیارێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، ئاره‌زووی خۆی له باره‌ی داهاتووی زیندانه‌كه خستووه‌ته ڕوو.
شەپال ئیبراهیم، په‌نابه‌ری كوردی سووریا له ئه‌ڵمانیا، له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌تی كوردستان24ـدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پرسیاری لێ كردووه "ئایا ده‌ته‌وێت ڕۆژێك له ڕۆژان لە حکوومەتی وڵاتەکەتدا ببیته وه‌زیر ؟" ئه‌ویش له وه‌ڵامدا پێی گوتووه: به‌ڵێ.
شەپال ئیبراهیم، هه‌روه‌ها له وه‌ڵامی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا گوتوویه‌تی: "چاوه‌ڕوانی ئه‌و ڕۆژه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی باخچه‌یه‌ك، یاخود باخچه‌یه‌كی ساوایان له‌ناو زیندانی سێدنایا دروست بكات و ئه‌و زیندانه بكاته شوێنێك تاکوو خه‌ڵك كاری تێدا بكه‌ن و لەوێدا چیرۆكه تاڵه‌كانی ناو زیندانەکە، بۆ هه‌تاهه‌تایه بگێڕنه‌وه."
شەپال ئیبراهیم، له‌دایكبووی ساڵی 1977ـی شاری قامیشلۆیە، ده‌رچووی په‌یمانگه‌ی پزیشكییه و یه‌كێك بوو له مێدیاكار و چالاكوانه پێشه‌نگه‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی قامیشلۆ له سه‌ره‌تای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی دژ به ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له ساڵی 2011ـدا.
شەپال ئیبراهیم، له 22ـی ئه‌یلوولی 2011 كاتێك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له چالاكوانانی دیكه خۆپیشاندانێكی هێمنانه‌یان كرد، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی قامیشلۆ ده‌ستگیر كرا و دواتر بۆ ناوه‌ندی هه‌واڵگریی له دیمه‌شق گواسترایه‌وه و تا ڕۆژی ئازادكردنی له 29ـی ئایاری 2013، له گرتووخانه‌ی سێدنایا مایه‌وه.