عەباس عێراقچی: ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی سووریا کۆتوبەند کراوە
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی سووریا کۆتوبەند کراوە، دەشڵێت: پێویستە وڵاتانی ناوچەکە دژی دوژمنکارییەکانی ئیسرائیل یەک بگرن.
چوارشەممە 11ـی کانوونی یەکەمی 2024، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئیسرائیل خاکی زیاتری سووریای داگیر کردووە دوای گۆڕانکارییەکان، دەڵێت: ئیسرائیل ژێرخانی بەرگری و مەدەنیی سووریای وێران کردووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژە بەوە دەکات، پێویستە وڵاتانی ناوچەکە دژی دوژمنکارییەکانی ئیسرائیل یەک بگرن، پێشی وایە، ئەنجوومەنی ئاسایش لەبارەی دۆخی سووریا کۆتوبەند کراوە.
بەرەبەیانی یەکشەممەی ڕابردوو 8ـی کانوونی یەکەمی 2024، چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەخت و کۆتاییان بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد هێنا.