تره‌مپ: ئه‌مه‌ریكا پێویستی به پۆلیسی به‌هێز و تۆكمه هه‌یه
سه‌ردانی داڵاسی كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ به‌رگری له هێزی پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی كرد و رایگه‌یاند، پێویسته ئه‌مه‌ریكا هێزێكی پۆلیسی به‌هێز و تۆكمه‌ی هه‌بێت.
دوێنێ تره‌مپ سه‌ردانی داڵاسی كرد و به بێ ئه‌وه‌ی بچێته ناو ورده‌كاری و باسی ره‌گه‌زپه‌رستی بكات، به‌رگری له هێزی پۆلیسی وڵاته‌كه‌ی كرد و جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا پێویستی به‌وه‌یه هێزێكی پۆلیسی به‌هێز و تۆكمه‌ی هه‌بێت.
تره‌مپ گوتیشی: هه‌میشه له هه‌موو شوێنێك نموونه‌ی خراپ هه‌ن، ده‌شتوانم ئه‌وه بڵێم ئه‌و نموونه خراپانه له ناو پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا كه‌من.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته هه‌وڵبده‌ین ده‌مارگیری و حوكمدانی پێشوه‌خته له هه‌موو شوێنێك نه‌هێڵین. به‌ڵام هێشتا برینی ملیۆنان ئهمهریكمان ساڕ‌ێژ نه‌كردووه، كه به ره‌گه‌زپه‌رست و ده‌مارگیر وه‌سفكراون.