ئەبو محەممەد جۆلانی: هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ڕژێمی ئه‌سه‌د هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه؛ ده‌شڵێت، ده‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كار له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه چی كیمیاییان لێیه.
چوارشه‌ممه، 11ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئەحمەد ئەلشەرع (ئەبو محەممەد جۆلانی)، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی له‌ناوچوو، هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كار له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی ئه‌و شوێنانه ده‌كات كه چی كیمیاییان لێیه.
چوارشه‌ممه، 11ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا" پێنتاگۆن" لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: جەنەرال کۆرێلا، فەرماندەی ناوەندیی هێزەکانی ئەمەریکا لە سەردانی کردنی ناوچەکە بەردەوام دەبێت دوای سەردانی بۆ عێراق و سووریا، گوتیشی، جەنەراڵ کۆرێلا لە پەیوەندیی بەردەوام دایە لەگەڵ لوید ئۆستن، وەزیری بەرگریی.
سابرینا سینگ نەیشاردەوە، چەکی کیمیایی سووریا جێی نیگەرانی ئەمەریکایە و گوتی: سەرنجمان لەسەر ئەو چەکانەیە چونکە جێی مەترسیە بکەوێتە دەستی گرووپە چەکدارەکان و لایەنە خراپەکان.
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا گوتی: پێشوازیی لە لێدوانەکانی محەمەد جۆلانی دەکەین، دووپاتی ئەوەی کردەوە دەبێت جۆلانی ئەو لێدوانانە بە کردەوە بسەلمێنێت.