وەزارەتی دەرەوەی ئیسپانیا: دەبێت لە سووریای نوێ ڕێز لە مافی پێکهاتەکان بگیرێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا به پێویستی ده‌زانێت، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی نوێی سووریا هێڵه سووره‌كان دیاری بكات و په‌له بكات له ده‌سته‌به‌ریی ئاشتیی ئایینده‌ی ئه‌و وڵاته.
چوارشه‌ممه، 11ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، خۆسێ لویس ئه‌لبارێس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسپانیا گوتی، گفتوگۆكان سه‌باره‌ت به سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر سووریا پرسێكه و گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، یه‌كێك له مه‌رجه سه‌ره‌كییه‌كان بۆ پاراستنی سووریا و دابینكردنی ئایینده‌یه‌كی باشتر، گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازییه بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ڕێز له مافه‌كانی مرۆڤ و مافی پێكهاته جیاوازه‌كان بگیرێت،
خۆسێ لویس ئه‌لبارێس به پێویستیشی زانی كار بكرێت بۆ ده‌رهێنانی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام له لیستی تیرۆر. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، له نیگه‌رانییه‌كانی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به سووریا تێ ده‌گه‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌بێت سه‌قامگیریی سووریا له‌به‌رچاو بگیرێت.