شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: مەفرەزەیەکی تیرۆرستان لە کەرکووک کرایە ئامانج

کەرکووک
کەرکووک

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی ڕایگەیاند: هێزی ئاسمانیی عێراق بە بەکارهێنانی فڕۆکەی ئێف 16 مەفرەزەیەکی تیرۆرستان لە دۆڵی شای لە کەرکووک کرایە ئامانج.

ئەمڕۆ چوارشەممە 11ـی کانوونی یەکەمی 2024، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئاماژەی بەوە دا، هێزی ئاسمانیی عێراق دوای وەرگرتنی زانیاری ورد، چاودێریی جموجۆڵی مەرفرەزەیەکی تیرۆستی لە دۆڵی شای لە کەرکووک کرد.

هاوکات دەڵێت: هێزی ئاسمانییەکە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی ئێف 16 مەفرەزەیەکی تیرۆرستانی لە دۆڵی شای لە کەرکووک کردە ئامانج.

هەر بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، هێرشەكە بووە هۆی لەناوبردنی چەك و كەرەستەی سەربازیی كە لەبەر دەستی ئەو مەفرەزەیەدا بووە.