40 کۆچبەر لە دەریای ناوەڕاست خنکان

ڕێکخراوێکی مرۆیی ڕایگەیاند، نزیکەی 40 کۆچبەر لە دوورگەی لامپێدۆزای ئیتاڵیا خنکان.
دوای دۆزینەوەی کچێکی تەمەن 11 ساڵ لە بەلەمێکدا بووە و نوقم بووە، گوتی: لەناو بەلەمەکەدا نزیکە 40 کەسی تێدا بووە.
لای خۆیەوە ڕێکخراوی کۆمپاس کۆلێکتیڤ یارمەتی ڕزگارکردنی کۆچبەران دەدات لە دەریای ناوەراست دەڵێت: "پێمان وایە جگە لەو کچە تەمەن 11 ساڵە، لەناو بەلەمەکەدا 44 کەسی تێدا بووە و خنکاون."
تیمی کەشتیی "ترۆتامار 3"ی ڕێکخراوەکە دەڵێن: "درەنگانی شەوی چوارشەممە، کاتێک لە دەریا بە دوای کۆچبەران دەگەڕاین، گوێیان لە هاواری کچەکە بووە بۆ یارمەتیدان."
ڕێکخراوەکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو کچە تەمەن 11 ساڵە خەڵکی سیرالیۆنە، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لەسەر ڕووی ئاوەکەدا بووە.
هەروەها کچەکە بە تیمی ڕێکخراوەکەی ڕاگەیاندووە، ئەو بەلەمەی کە لەسەری بووە لە شاری سەفاقسی تونسەوە بەڕێکەوتووە، بەڵام بەهۆی زریانێکەوە نوقم بووە.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەدا، کچە لە ژێر چاودێری پزیشکدایە و چارەسەر وەردەگرێت.
ئاژانسی هەواڵی ئیتاڵی (ANSA) لەسەر زاری پاسەوانی کەناراوەکان ڕایانگەیاندووە، ڕۆژی چوارشەممە، بەلەمەکیان دۆزیوەتەوە، بەڵام هیچ ئاسەوارێک و هیچ شتێکی تێدا نەبووە".