داعش بەرپرسیاریەتیی خۆی لە هێرشەکەی کابول ڕاگەیاند

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12ـی کانوونی یەکەمی 2024، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشێکی کابول ڕاگەیاند کە تێیدا وەزیرێکی تاڵیبان کوژرا.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردووەتەوە، داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەیەکی خۆکوژی ڕاگەیاندووە، کە بووەتە هۆی کوژرانی وەزیری پەنابەرانی ئەفغانستان.

لای خۆیانەوە دەسەڵاتدارانی تاڵیبان داعشیان بە بەرپرسیارزانی لەو هێرشە و سەرچاوەیەکی حکوومیش ڕایگەیاند، خەلیل ڕەحمان حەقانی، وەزیر لەگەڵ ژمارەیەک لە یاریدەدەرەکانی کوژراون.

دوێنێ چوارشەممە تەقینەوەیەک لە بارەگای وەزارەتی پەنابەران لە ئەفغانستان لە کابول ڕوویدا و بەهۆیەوە خەلیل حەقانی، وەزیری بەرپرسی ئەو کەرتە گیانی لەدەست دا.