لە هەولێر یەکەمین پێشانگای هونەری تایبەت بەشێوەکاری ئەبستراکت لەلایەن قوتابیانی نابیست کرایەوە
یەکەمین پێشانگای هونەری تایبەت بەشێوەکاری ئەبستراکت وکۆلاچ بۆ قوتابیانی نابیست لەشاری هەولێر کرایەوە.
پێنجشەممە، 12ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئالا کەمال، سەرپەرشتیاری قوتابییە نابیستەکان تایبەت بە ماڵپەری کوردستان 24ـی ڕایگەیاند، بۆیەکەمین جار پێشانگایەکی تایبەت بۆ ژمارەیەک قوتابی نابیست کرایەوە و لە پێشانگاکە ژمارەیەک قوتابی نابیست لە پۆلەکانی7-8-9ی بنەڕەتی، بەشداریان کرد، لە کێشانی 48 تابلۆی گەلەری جۆراو وجۆری ئەبستراکت وکۆلاچ".
گوتیشی: "ئەم قوتابیانە لە پەیمانگای هیوای نابیستایانن و خاوەنی چەندان بەهرەی هونەری بەرزن، بەڵام پێویستیان بەوەیە زیاتر گرنگیان بە تواناکانیان بدرێت، ڕاستە ئەوان نابیستن، بەڵام هونەرمەندن.
لە هەرێمی کورستان زیاتر لە سێ هەزار نابیست هەن، بەڵام خاوەنی چەندان بەهرە و کارامەیی تایبەتن.