هەفتەی داهاتوو پرۆسەی خوێندن لە سووریا دەست پێ دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێربوون له حكوومه‌تی كاتی سووریا، ئاماژه به‌وه ده‌كات سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، پرۆسه‌ی خوێندن له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی ئه‌و وڵاته ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
پێنجشه‌ممه، 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و فێربوون له حكوومه‌تی كاتی سووریا بڕیاری دا پرۆسه‌ی خوێندن له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی ئه‌و وڵاته له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه 15ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ده‌ست پێ بكاته‌وه.
پێشتریش محه‌ممه‌د به‌شیر، سه‌رۆكی حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ریی سووریا ڕایگه‌یاندبوو، هه‌فته‌ی داهاتوو، پرۆسه‌ی خوێندن له قوتابخانه، په‌یمانگه و زانكۆكان له هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ریی سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، كاری له پێشبنه‌یان له‌م قۆناغه‌دا كۆنترۆڵكردنی لایه‌نی ئه‌منی سه‌رجه‌م شاره‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانه بۆ هاووڵاتییان.
له‌وه‌ته‌ی 27ـی تشرینی دووه‌می 2024ـوه، پرۆسه‌ی خوێندن له سه‌رجه‌م شار و ناوچه‌كانی سووریا به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزی و ململانێكانه‌وه، وه‌ستاوه.