بلینکن: سه‌باره‌ت به ئایینده‌ی سووریا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كه‌ین
![ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/1734023504_kurdistan24.jpg)
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، پشتیوانی له سوورییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ؛ ده‌شڵێت، ده‌بێت سه‌باره‌ت به چه‌كی كیمیایی له‌و وڵاته، دڵنیایی بدرێت.
پێنجشه‌ممه، 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتی به‌جێهێشتنی ئوردن و له فرۆكه‌خانه‌ی شا حوسێن (عه‌قه‌به) ڕایگه‌یاند، جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاریكردنی سوورییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی حكوومه‌تی نوێ له‌و وڵاته‌دا.
گوتیشی ده‌بێت حكوومه‌تی داهاتوو گشتگیر بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای تایه‌فی پێك نه‌هێنرێت، به‌ڵكوو ده‌بێت مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و ئافره‌تان بپارێزێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به پێویستیشی زانی له قۆناغی داهاتوودا، دڵنیایی له چه‌كی كیمیایی له سووریادا بدرێت.
گوتیشی، واشنتن ئامانجیه‌تی له قۆناغی ڕاگوزه‌ردا، هیچ ململانێیه‌كی چه‌كداری ڕوو نه‌دات، به‌تایبه‌تی كه توركیا به‌رژه‌وه‌ندی له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات هه‌یه و كێشه‌ی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه، مه‌به‌ستیانه ده‌رفه‌ت به داعش نه‌ده‌ن جارێكی دیكه سه‌ر هه‌ڵبداته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پشتیوانی له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی كه هه‌زاران چه‌كداری داعشیان له زیندانه‌كاندا توند كرده‌وه.
ئه‌نتۆنی بلینكن هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، سه‌باره‌ت به ئایینده‌ی سووریا گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كه‌ن.