جەیک سۆلیڤان: هاوسه‌نگیی هێز له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره گۆڕاوه
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه ده‌كات، هاوسه‌نگیی هێز له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره، گۆڕاوه؛ ده‌شڵێت، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌رگیز ناتوانێت ببێته‌وه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
پێنجشه‌ممه، 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، جه‌یك سۆلیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا له باره‌گه‌ی باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ئۆرشه‌لیم (قودس) گوتی، له‌وه‌ته‌ی هێرشه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـدا، ئیسرائیل بووه‌ته به‌هێزترین وڵاتی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
جه‌یك سۆلیڤان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه‌ی له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023 كردی، ناتوانێت ببێته‌وه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌ی ئیسرائیل بووه‌ته به‌هێزترین وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هاوكات ئێران بووه‌ته لاوازترین و بریكاره‌كانیشی له ناوچه‌كه له‌ناوبراون.
دووشه‌ممه، 9ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، شۆن سافیت، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشیی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا گوتی، جه‌یك سۆلیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی ئیسرائیل ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی شه‌ڕی نێوان سوپای ئیسرائیل و چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی و پێشهاته‌كانی سووریا له دوای كه‌وتنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.