ئاڵای سووریای نوێ، گوزارشت لە سەربەخۆیی دەکات
ئه‌و ئاڵایه‌ی ئێسته كه حكوومه‌تی كاتی سووریا پشتی پێ ده‌به‌ستێت و له‌وه‌ته‌ی ڕووداو و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ساڵی 2011ـوه ده‌ركه‌وتووه، هه‌مان ئه‌و ئاڵایه‌یه كه سوورییه‌كان له دوای سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یان له‌ژێر سیسته‌می ماندێت (ئینتیداب)ـی فه‌ره‌نسی له ساڵی 1946 وه‌كوو ئاڵای فه‌رمی وڵاته‌كه‌یان به كاریان هێنا.
سووریا پێشتر له‌وه‌ته‌ی جه‌نگی مه‌رج دابق له ساڵی 1516 له نێوان عوسمانییه‌كان و مه‌مالیكه‌كان له نزیك حه‌له‌ب، به‌شێك بوو له ده‌وڵه‌تی عوسمانی و تاوه‌كوو ساڵی 1918 له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته مایه‌وه، پاشان ئاڵای شۆڕشی عه‌ره‌بی به‌رز كرده‌وه.
فه‌ره‌نسا له ساڵی 1920 و له دوای جه‌نگی میلسۆن سووریای داگیر كرد و كۆنترۆڵی ئه‌و وڵاته‌ی كرد و دابه‌شی كرد، به‌ڵام ساڵی 1932 سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سووریا هێشتا له‌ژێر سیسته‌می ماندێتی فه‌ره‌نسیدا بوو، بۆ یه‌كه‌م جار ئاڵای كۆماری سووریا به‌رز كرده‌وه، كه هه‌مان ئه‌و ئاڵایه‌ی ئێسته بوو، كه ئۆپۆزیسیۆنی دژ به ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به كاری ده‌هێنا.
ئاڵاكه كه له سێ ڕه‌نگی سه‌ره‌كی سه‌وز له سه‌ره‌وه، سپی له ناوه‌ڕاست و ڕه‌ش له خواره‌وه پێك هاتووه، هه‌ر ڕه‌نگێكیان گوزارشت له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تێكی ئیسلامی ده‌كات؛ سه‌وز گوزارشت له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی ڕاشیدین، سپی ئومه‌وی و ڕه‌شیش له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كان ده‌كات. هه‌روه‌ها سێ ئه‌ستێره سووره‌كه‌ی ناو لاكێشه سپیییه‌كه، گوزارشت له سێ ناوچه‌ی سووریا؛ حه‌له‌ب، دیمه‌شق و دێره‌زوور ده‌كات.
هه‌ر یه‌ك سنجاقی لازیقییه و چیای دێره‌زوور له ساڵی 1936 به سووریا لێكندران و ئه‌و كات ماناكانی سێ ئه‌ستێره‌كه گۆڕانیان به‌سه‌ردا هات؛ ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌م گوزارشتی له حه‌له‌ب، دیمه‌شق و دێره‌زوور ده‌كرد، ئه‌ستێره‌ی دووه‌م چیای درووزی ده‌گرته‌وه و ئه‌ستێره‌ی سێیه‌میش گوزارشتی له سنجاقی لازیقییه ده‌كرد.
سووریا ساڵی 1946 سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یامد و پشتی به‌و ئاڵایه به‌ست و تاوه‌كوو ساڵی 1958 هه‌مان ئاڵای به كار ده‌هێنا، به‌ڵام كاتێكم یه‌كێتیی نێوان سووریا و میسر ڕاگه‌یه‌نرا، ئاڵای ئه‌و یه‌كێتییه ده‌ركه‌وت. واته ئاڵای ئه‌و یه‌كێتییه بریتی بوو له سوور، سپی و سه‌وز و ڕه‌نگی ئه‌ستێره‌كانیی ناویشی له سووره‌وه بۆ سه‌وز گۆڕان. كاتێكیش كۆماری یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی له 28ـی ئه‌یلوولی 1961 كۆتایی پێ هات و كه‌وت، جارێكی تر ئاڵا كۆنه‌كه به كار هاته‌وه به مه‌به‌ستی خۆده‌ربازكردن له پاشماوه و شوێنه‌واره‌كانی كۆماری یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی.
دوای ئه‌وه‌ی حزبی به‌عس له سووریا له ساڵی 1963 ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، ئاڵای سووریا چه‌ند جارێكی گۆڕانی به‌سه‌ردا هات، به شێوه‌یه‌ك تا به‌وه گه‌یشت، له سێ لاكێشه‌ی ئاسۆیی سوور، سپی و ڕه‌ش كه له ناوه‌ڕاستیدا دوو ئه‌ستێره‌ی سه‌وز هه‌بوون، په‌سند بكرێت، كه هه‌ردوو ئه‌ستێره‌كه گوزارشتی له ئاره‌زووی سووریا ده‌كرد بۆ یه‌كێتیی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ میسر.
ساڵی 2011 كاتێك ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له سووریا سه‌ریان هه‌ڵدا، ئه‌و ئاڵایه‌ی له سه‌رده‌می سه‌ربه‌خۆییدا له ساڵی 1946 په‌سند كرابوو و به كار ده‌هات، سه‌رله‌نوێ ده‌ركه‌وته‌وه و له زۆربه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی دژی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د به‌رز ده‌كرایه‌وه.
هاوپه‌یمانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كه "سوپای سووریای ئازاد" ناسراوه، له دوای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی 2011ـدا ئه‌و ئاڵایه‌ی په‌سند كرد و ئێسته‌یش له‌لایه‌ن حكوومه‌تی كاتییه‌وه به فه‌رمی پشتی پێ ده‌به‌سترێت.