کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ترسی لە دروستوونی شەڕی تایفی لە سووریا هەیە
دوای 13 ساڵ لە شەڕی ناوخۆیی و فشارە دەرەکییەکان، دواجار کۆتایی بە ڕژێمی بەشار ئەسەد هێنرا و ئێستا ترسێکی نێودەوڵەتیی هەیە لە دروستبوونی ئاژاوەیەکی دیکەی ناوخۆیی سووریا، ئەویش شەڕی پێکهاتە نەتەوەییەکانی وڵاتە سەر هەڵبدات، بەگوێرەی دابەشبوونی جوگرافیای پێکهاتەکان، عەرەبە سووننەکان زۆرینەی جوگرافیاو %60ی نەخشەی سووریا پێکدەهێنن بەهێزترین گرووپە چەکدارەکانیشیان لەلایەن تورکیاوە پشتیوانیان دەکرێت.