محەممەد حەسان: نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ململانێ هەرێمییەکان
نوێنەری تایبەتیی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌باره‌ت به دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له هه‌ر جۆره ململانێیه‌كی هه‌رێمی، گفتوگۆیه‌كی ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق هه‌بووه.
پێنجشه‌ممه، 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، محەممەد حەسان، نوێنەری تایبەتیی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دوای سه‌ردانیكردنی بۆ لای عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه له عێراق له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا جه‌ختی كرده‌وه، كه نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاییکردنەوەی ململانێ هەرێمییەکان، هاوكات داوای له حكوومه‌تی عێراقیش كرد بڕیاری نوێ بدات كه خزمه‌ت به دۆخی ئێسته‌ی وڵات بكات بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ی له كێشه‌كانی ئایینده.
محەممەد حەسان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌ماهه‌نگییه‌كی ڕاسته‌وخۆ له نێوان نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق "یۆنامی" و حكوومه‌تی عێراق هه‌یه و كاری به‌رده‌وام ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی سه‌قامگیریی بارودۆخی عێراق.
نوێنەری تایبەتیی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان له به‌شێكی دیكه‌ی كۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌نجامی دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كان كه سه‌باره‌ت به عێراق له ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌نجامی داون، به عه‌لی سیستانی ڕاگه‌یاندووه. گوتیشی، تاوتوێی هه‌موو ئه‌و ڕێوشوێنانه‌یان كردووه كه عێراق له هه‌ر زیانێك ده‌پارێزێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش عه‌لی سیستانی هاوڕا بووه و جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، عێراق له ململانێ هه‌رێمییه‌كان دوور بخرێته‌وه.