نورى ماليكی هۆشداریی لە سەرهەڵدانەوەی داعش دەدات
نوری مالیکی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا هۆشداریی لە سەرهەڵدانەوەی داعش دەدات دوای گۆڕانکارییەکانی لە سووریا هاتوونەتە پێشەوە.
پێنجشەممە 12ـی کانوونی یەکەمی 2024، نورى ماليكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا دەڵێت: ئه‌وه‌ی له سووریا ڕوویدا جێگه‌ی داخه و ئامانجه‌كه‌ی هه‌ژاندنی شه‌قامی عێراقی بوو.
نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا هۆشداریی له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی شانه نووستووه‌كانی داعش ده‌دات، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئامانجی پڕۆژه‌ی ئیسرائیل دابه‌شكردنی ناوچه‌كه‌یه، به‌ڵام ئێستا گه‌لی عێراق له‌وه تێگه‌یشتوون كه له هه‌ر كێشه و قه‌یرانێكدا، ئه‌وان باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
مالیكی گوتی: تائێستا به‌ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازی له سووریا نازانین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕوونه، ڕۆڵی توركیایه له ڕووخاندنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌وڵه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌پێناو گۆڕینی نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن و قه‌یرانه‌كه گه‌وره‌یه و ئه‌وه‌ی له سووریاش ڕوویدا، جێگه‌ی نیگەرانییە.