وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و تورکیا و چەند وڵاتێکی عەرەبی لەبارەی سووریا لە ئوردن کۆ دەبنەوە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ئاماژه به‌وه ده‌كات، هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به به‌شداریی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌ورووپی و عه‌ره‌بی له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به سووریا به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێنجشه‌ممه، 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ڕایگه‌یاند، ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو، 14ـی كانوونی یه‌كه‌م، له عه‌ممانی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته‌دا، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به به‌شداریی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، توركیا، نوێنه‌ری باڵای سیاسه‌تی ده‌ره‌وه له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، عێراق، سعوودیه، لوبنان، میسر، ئیمارات، ئوردن، به‌حره‌ین و قه‌ته‌ر و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ تاوتوێكردنی بارودۆخی سووریا به‌ڕێوه ده‌چێت.
پێنجشه‌ممه، 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتی به‌جێهێشتنی ئوردن و له فرۆكه‌خانه‌ی شا حوسێن (عه‌قه‌به) ڕایگه‌یاند، سه‌ردانیه‌كی قورسی له كاتێكی به‌رته‌سك و ئاڵۆزدا بۆ ئوردن ئه‌نجام داوه و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، هاوكاریی سوورییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی حكوومه‌تی نوێ له‌و وڵاته‌دا.
گوتیشی ده‌بێت حكوومه‌تی داهاتوو گشتگیر بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای تایه‌فی پێك نه‌هێنرێت، به‌ڵكوو ده‌بێت مافی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان و ئافره‌تان بپارێزێت.