وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: پێویستە دۆخی سیاسی سووریا لە بەرچاو بگیرێت

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا و سەرۆك وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سووریا و ڕێككەوتوون كردووە.

دیڤید لامی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەش كردووە، باس لە ڕۆڵی عێراق لە گەرەنتی سەقامگیری ناوچەكە كراوە و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە دۆخی سیاسی بە ڕەزامەندی سووریەكان لەبەرچاو بگیرێ بۆ دووبارە بیناكردنەوەی ژیانیان.

هاوكات نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بارەی كۆبوونەوەكە دەڵێت: "بیروڕا لە بارەی دۆخی ناوچەكە و ڕووداوەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا."

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق  دووپاتی لەوە كراوەتەوە كە پێویستە سەقامگیری و سەروەرییەی سووریا پارێزراو بێت و ڕێز لە بڕیاری ئازادی گەلی سووریا بگیرێت.

بەرەبەیانی یەکشەممە، بەشار ئەسەد بە فڕۆکە وڵاتەکەی جێهێشتووە، زانیاریی هەڵاتنی بەشار ئەسەد لەلایەن ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاو کراوەتەوە کە ئەسەد بە فڕۆکە هەڵاتووە و دیمەشقی جێهێشتووە.