پەرلەمانتارێک: ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و به‌ڕێوه چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته هەیە
له عێراق ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له ئارادایه.
محەممەد زیادى، پەرلەمانتارى سەربەخۆی عێراق ئاشكرای كردووه، به‌هۆی ده‌سته‌وه‌ستانی په‌رله‌مان له ئاست پڕۆژه‌یاسا گرنگ و ناكۆكه‌كان، خواستێک هەبووە داوا له سەرۆکایەتی په‌رله‌مان بكرێت، كۆتایی به‌كاره‌كانی بهێنێت و وڵات بچێته ناو هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته‌وه.
به‌گوته‌ی زیادی، په‌رله‌مان لە ماوەی درێژکردنەوەی ماوەی یاسادانان، نەیتوانی یاسای گرنگ ده‌ربكات، هاوكات كاریش له‌سه‌ر ئه‌و یاسایانه بكات كه جێی ناكۆكی سیاسین، بۆیه گه‌ربێتو په‌كخستنی ڕۆڵی په‌رله‌مان له دوای پشووی وه‌رزی یاسادانان به‌شێوه‌ی ڕابردوو به‌رده‌وام بێت و ئه‌وكات ئیمزا بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته كۆده‌كه‌نه‌وه و كار له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و دیاریكردنی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی گشتیی ده‌كه‌ن.