هاکان فیدان: نابێت لە سووریا داعش و پەکەکە دەسەڵاتییان هەبێت
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، خەڵکی سووریا لە کۆت و بەندەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕزگاریان بوو، ئێستە ویستی لەپێشینەیان سەقامگیرییە.
هەینی 13ـی کانوونی یەکەمی 2024، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە، لە کۆنفڕانسیکی هاوبەشدا گوتی: "ئێستە ویستی لەپێشینەی سووریا فەراهەمکردنی سەقامگیرییە و بەلاوەنانی تیرۆریزمە."
وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتیشی: "نابێت داعش و پەکەکە لە سووریا دەسەڵاتییان هەبێت" و ڕاشیگەیاند، "لە کۆبوونەوەکەدا قسەیان لەسەر ئاییندەی سووریا کردووە."
فیدان دەشڵێت: "قسەمان لەسەر نیگەرانییەکان و کارەکانی ئاییندەی سووریا کردووە، تیشکمان خستووەتە سەر ئەوەی نابێت داعش و پەکەکە لە سووریا دەسەڵاتییان هەبێت."
هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕاشیگەیاند، "ئاماژەمان بە نیگەرانی و چارەسەرییە هاوبەشەکان داوە، هەروەها هاوڕابووین لەسەر ئەوەی بەزووترین کات لە غەززە ئاگربەست ڕابگەیەندرێت".