لەنێو فڕۆکەخانەی مەززە کۆمەڵێک زیندانی نهێنی دیکە دۆزرانەوە
ئەمڕۆ هەینی 13ـی کانوونی یەکەمی 2024، دیلان بەرزان، پەیامنێری کوردستان24 لە فڕۆکەخانەی مەززەی سەربازی لە دیمەشق ڕایگەیاند، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ڕۆژانە نهێنی لەسەر ئەو شارە بڵاو دەبێتەوە کە لە پێشووتردا بەدەستی ڕژێمی ئەسەدەوە بووە، لە ناو فڕۆکەخانەکەی سەربازیی مەززە ناوەندێکی گەورەی بازرگانی ماددەی هۆشبەری تێدابووە، کە لە نێوان سووریا و وڵاتانی دیکە بەکارهێنراوە.
بڕێکی زۆری ماددەی هۆشبەر و حەپی کەپتاگۆن تێیدا، لەلایەن چەکدارانی تەحریر شام، دۆزراوەتەوە و دەستی بەسەرداگیراوە و لە هەمانکاتدا لەناو براوە، بەڵام بەشێکی زۆری ئەم ماددەیە هێشتا ماوە.
هەروەها لەنێو فڕۆکەخانەکەدا کۆمەڵێک نهێنی دیکە دۆزراوەتەوە کە ئەویش ژمارەی زیندانی نهێنی تێدا بووە و بەردەوام نهێنی دیکە تێیدا دەردەکەوێت.