یەکێتیی ئەورووپا: بەم نزیکانە پەیوندیی دیپلۆماسی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا دەست پێ دەکەین
به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ئاماژه به‌وه ده‌كات، یه‌كێتییه‌كه به‌م نزیكانه په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا دەست پێ ده‌كات؛ ده‌شڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌ره‌تادا له‌سه‌ر ئاستی "لیژنه‌ی كار" له نێوان هه‌ردوولادا ده‌بێت.
هه‌ینی، 13ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا به ئاژانسی فرانس پرێسی گوتووه، یه‌كێتییه‌كه‌یان به‌م نزیكانه له‌گه‌ڵ به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا كه له لایه‌ن ده‌سته‌ی ته‌حریر شامه‌وه سه‌ركردایه‌تیی ده‌كرێت، په‌یوه‌ندیی دیپلۆماسیی ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، له ئێسته‌دا بیر له شێوازی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌كه‌نه‌وه و په‌یامی خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا ده‌نێرن و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵام و په‌یامی ئه‌وان ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش ڕ‌اكێشا، په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ده‌سه‌ڵاتدارانی نوێی سووریا له‌سه‌ر ئاستی "لیژنه‌ی كار" له نێوان هه‌ردوولادا ده‌بێت.