پێشبینی بەفربارین لە ڕۆژهەڵات و باکوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێم دەکرێت

بەشی پێشبینی کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، پێشبینى دەکرێت سبەینێ شەممە 14ـی کانوونی یەکەمی 2024، لە ناوچە شاخاوییەکانى ڕۆژهەڵات و باکوورى ڕۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان بەفر ببارێت.

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، پێشبینى دەکرێت سبەینێ بەیانى ئاسمانیى هەرێم پەڵەهەور بۆ نیمچە هەور بێت، بەڵام لە کاتەکانی نیوەڕۆدا دۆخەکە لە ناوچە شاخاوییەکانى ڕۆژهەڵات و باکوورى ڕۆژهەڵات بۆ بارینی بەفر ببارێت.

هەروەها پێشبینى هەڵکردنى بایەکى بەهێز و سارد دەکرێت لە ناوچەکانى باکوورى ڕۆژئاوا، کە خێراییەکەى لە کاتژمێرێکدا دەگاتە 70 کیلۆمەتر، بەڵام لە کاتەکانى ئێوارەدا خێرایى بایەکە کەم دەبێتەوە بۆ 25 تاوەکوو 30 کیلۆمەتر لە هەر کاتژمێرێکدا، ئاراستەی بایەکەش بەرەو ناوچەکانى ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات و گەرمیان دەبێت.

هەروەها بەگوێرەی ئاماری تۆمارکراوی بارانی 12 کاتژمێری ڕابردوو بەم شێوەیە بووە:

قەڵادزێ 8.8 ملم

پێنجوێن 7.2 ملم

مێرگەسور 5.6 ملم

حاجى ئۆمەران 5.4 ملم

سلێمانى 1.2 ملم

بازیان 0.8 ملم

ئاکرێ 0.2 ملم

بارزان 0.2 ملم