کوردستان24 دەچێتە کارگەیەکی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر لە دووما

کارەگەی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر لە شاری دوومای دەوروبەری دیمەشق
کارەگەی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر لە شاری دوومای دەوروبەری دیمەشق

پەیامنێری کوردستان24، دەچێتە یەکێک لە کارگەکانی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر لە شاری دووما کە 20 کیلۆمەتر لە دیمەشقەوە دوورە و، خاوەندارێتی کارگەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ماهیر ئەسەدی برای بەشار ئەسەد.

ئەمڕۆ هەینی 13ـی کانوونی یەکەمی 2024، ئەنوەر عەبدولـلەتیف، پەیامنێری کوردستان24 لە سووریا، ڕایگەیاند: لە یەکێک لە کارگەکانی دروستکردنی ماددەی هۆشبەر "حەبی کاپتاگۆن"ـین، کە ڕاستەوخۆ ماهیر ئەسەدی برای سەرۆکی هەڵاتووی سووریا سەرپەرشتی کردووە.

لەبارەی کارگەکەوە، یەکێک لە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بە کوردستان24ـی گوت: کارگەکە لە دوومایە و بنەماڵەی ئەسەد سەرپەرشتییان کردووە، بەشێکی زۆر لە ماددە هۆشبەرەکانی کارگەکە سووتێندراون، ماددە هۆشبەرەکانی کارگەکە هەناردەی وڵاتانی دراوسێ کراوە.

بە پێی زانیارییەکان، کارگەکە پێشتر کارگەی دروستکردنی جپس بووە، بەڵام لەلایەن ماهیر ئەسەدەوە دەستی بەسەردا گیراوە و کراوە بە هی ماددەی هۆشبەر.