مالیکی: تورکیا لە پشت ڕووخانی ئەسەد بوو و پلانێک بۆ دابەشکردنی ناوچەکەش هەیە

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراقی
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراقی

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا دەڵێت: ئیسرائیل پلانی بۆ دابەشکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە، هەروا تورکیا لە پشت کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد بوو.

لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراقی، ڕایگەیاند "لە دوای کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، مەترسی کەوتووەتە سەر عێراق، ئیسرائیلیش پلانی هەیە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابەش بکات."

مالیکی، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەشی خستە ڕوو "جیاوازی زۆر لە نێوان ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق و سووریا هەیە، چونکە ڕووخاندنی بەعس لە سووریا بەدەستوەردانی دەرەکی و پلانێک بوو کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانیی دەکرا."

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا گوتیشی: "حەشدی شەعبی هێزێکی یاساییە و بە گوێرەی یاسا دامەزراوە، بەشێکە لە دامەزراوەی هێزە چەکدارەکانی عێراق."