بەشار ئەسەد کاتێک هەڵات، فریای دەربازکردنی 'نامە سۆزدارییەکانی' باوک و دایکیشی نەکەوت
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی هه‌ڵاتووی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ربازی بێت و نه‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام و گه‌لی سووریا، له پرۆسه‌یه‌كی نهێنیدا كه ته‌نانه‌ت نزیكترین كه‌سه نزیكه‌كانی له حكوومه‌ته‌كه‌ی ئاگه‌داری نه‌بوون و فێڵی لێ كردبوون، هه‌ڵات و دواتر ده‌ركه‌وت خۆی گه‌یاندووه‌ته ڕووسیا.
چه‌كدارانی ده‌سته‌ی ته‌حریر شام به خێراییه‌كی كه‌موێنه له چه‌ند لایه‌كه‌وه خۆیان له دیمه‌شق نزیك كرده‌وه و هه‌ر چه‌ند كاتژمێرێكی خایاند، به‌ره‌به‌یانی 8ـی كانوونی یه‌كه‌می 2024، گه‌یشتنه ناوه‌ندیی پایه‌ته‌خت و ده‌ستیان به‌سه‌ر ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیدا گرت و كۆنترۆڵكردنی ته‌واوی سووریایان ڕاگه‌یاند، له به‌رانبه‌ر ئه‌و پرۆسه خێرایه‌دا به‌شار ئه‌سه‌د ته‌نانه‌ت فریای ئه‌وه نه‌كه‌ت كه‌رسته و ئه‌رشیفه گرنگ و نهێنییه‌كانی خۆی و ماڵباته‌كه‌ی كۆ بكاته‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌ربازیان بكات، كه به‌شێك له‌و ئه‌رشیفانه ته‌واو نهێنین و له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ماڵباته‌كه‌ی بوون و هه‌ندێكیان نامه سۆزدارییه‌كانی نێوان حافز ئه‌سه‌دی باوكی و ئه‌نیسه مه‌خلووفی دایكی بوون، كه له پێناو خۆده‌ربازكردنیدا، فریایان نه‌كه‌وت و كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی ته‌حریر شام.
ئه‌سه‌د له نامه‌كه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌نیسه كردووه و داوای ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی له خۆشه‌ویستی نێوانیاندا كردووه
یه‌كێك له‌و نامانه‌ی كه‌وتووه‌ته ده‌ست چه‌كدارانی ته‌حریر شام كاتێك له یه‌كێك له كۆشكه‌كانی سه‌رۆكایه‌تیدا دۆزیویانه‌ته‌وه و وه‌كوو ئه‌رشیفێكی فه‌رمی له‌ناو ئه‌رشیفخانه تایبه‌ته‌كه‌ی ماڵباته‌كه‌یان تۆمار كراوه، نامه‌یه‌كی حافز ئه‌سه‌د بووه كه له ساڵی 1957ـدا بۆ ئه‌نیسه مه‌خلووف نووسیویه‌تی، واته وه‌كوو ده‌گوترێت هه‌مان ئه‌و ساڵه بووه، كه تێیدا هاوسه‌رگیرییان كردووه. نامه‌كه‌ی ئه‌سه‌د چاپ كراوه، له به‌رانبه‌ردا ئه‌نیسه نامه‌یه‌كی ده‌ستنووسی بۆ ناردووه‌ته‌وه. ئه‌سه‌د له نامه‌كه‌یدا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌نیسه كردووه، به‌ڵام ئه‌نیسه له وه‌ڵامدا وه‌كوو ده‌گوترێت له هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ترساوه و بۆی نووسیوه "خۆشه‌ویستم حافز".
ئه‌سه‌د له نامه‌كه‌دا هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌نیسه كردووه و داوای ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی له خۆشه‌ویستی نێوانیاندا كردووه و بۆ نووسیوه: "بەڵێنتان پێ دەدەم ئەم نامەیە دوا نامە دەبێت لە ژیانمدا بۆتان دەنووسم. هەرچەندە وەک پێشتر پێم گوتیت ڕێگریت لێدەکەم لە له هه‌ر کارێک".
حافز ئه‌سه‌د: "ته‌نانه‌ت ئاماده بووم له‌ناو ئاوی لێڵی خۆشه‌ویستیتدا (میز) بخۆمه‌وه!"
دیاره ئه‌سه‌د پێشتریش نامه‌ی دیكه‌ی بۆ ئه‌نیسه ناردووه و له دوانامه‌دا كه ڕێككه‌وتنی 10ـی شوباتی 1957ـی به سه‌ره‌وه‌یه، پێی گوتووه، ئه‌و فشارانه بۆ ئه‌وه‌یه كه پێی بڵێت، هه‌ڕه‌شه‌كانی پێشووی ده‌كاته كردار.
ئه‌سه‌د له میانی نامه هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌كانیدا، وشه‌ی توندی به كار هێناوه، تاوه‌كوو له كۆتاییدا ئه‌نیسه‌ی به ڕازیكردن ناچار كردووه، مایه‌ی سه‌رنجه وه‌كوو خۆی ده‌ڵێت "ته‌نانه‌ت ئاماده بووم له‌ناو ئاوی لێڵی خۆشه‌ویستیتدا (میز) بخۆمه‌وه!"
ئه‌نیسه له‌و نامه‌یه‌ی بۆ ئه‌سه‌دی ناردووه‌ته‌وه، سه‌رسوڕمانی خۆی به‌رانبه‌ر ده‌ربڕیوه كه ئه‌سه‌د به زمانێكی ڕوون بۆی نووسیوه "خۆشه‌ویستم ئه‌نیسه!" هه‌روه‌ها ئه‌نیسه له‌و نامه‌یه‌دا داوای له ئه‌سه‌د كردووه له نامه‌هه‌ڕه‌شه‌ئامێزه‌كانیدا پاشگه‌ز ببێته‌وه، به‌ڵام ئه‌سه‌د بۆی نووسیوه و گوتوویه‌تی هه‌رگیز پاشه‌كشه له‌و قسه‌یه‌ی ناكات.
ئه‌نیسه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، هه‌ستی خۆشه‌ویستی له لای ئه‌و ته‌نیا "نواندن و خۆده‌رخستنه"
ئه‌سه‌د له درێژه‌ی نامه‌كه‌دا، ئه‌نیسه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه، هه‌ستی خۆشه‌ویستی له لای ئه‌و ته‌نیا "نواندن و خۆده‌رخستنه". هه‌روه‌ها ئه‌سه‌د هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، خۆشه‌ویستی وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی عه‌قڵانییه نه‌وه‌ك سۆزداریی له نێوان دوو كه‌سدا كه له‌سه‌ر شێوازێكی ژیان ڕێك كه‌وتوون، به‌ڵام ئافره‌ت هه‌وڵ ده‌دات هه‌یكه‌ل و دیمه‌نێكی دیاریكراو به‌و ڕێككه‌وتنه بدات و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات هه‌ڵگرتنی قورسه و ناوی ناوه سۆزداری، كه ڕاستییه‌كه‌ی سۆزداریی كه ئافره‌ت ئازاری پێ ده‌چێژێت، هیچ نییه ته‌نیا خۆنواندن و خۆده‌رخستنه.
ئه‌سه‌د بۆ ئه‌نیسه‌ی ڕوون كردووه‌ته‌وه، نامه‌كه‌ی به ئامێری چاپ بۆ نووسیوه، نه‌ك به ده‌ست و په‌نجه‌ی خۆی، چونكه بۆی قورس بوو نامه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه بنووسێت.