حەماس بە مانەوەی ئیسرائیل لە غەززە ڕازی بووە

غەززە
غەززە

نێوەندگیرانی عەرەبی ڕایدەگەیەنن، حەماس ڕازی بووە بە مەرجێکی ئیسرائیل،  لەپێناو ئەوەی ئاگربەست لە کەرتی غەززە ڕابگەیەندرێت، لەو ئاگربەستەش چەند بارمتەیەکی ئیسرائیلی لە کەرتی غەززە ئازاد بکرێن.

رۆژنامەی وۆل ستریت جۆرناڵ بڵاوی کردەوە، حەماس نێوەندگیرانی بۆ یەکەمجار ئاگەدار کردەوەتەوە لەوەی، ڕازی بووە بەوەی سووپای ئیسرائیل بەشێوەیەکی کاتی لە غەززە بمێنێتەوە، ئەگەر جەنگ  بوەسترێنرێت.

حەماس لیستێکی بارمتەکانی ئاشکرا کردووە کە هاووڵاتییانی ئەمریکیشی تێدایە، بەپێی ڕێککەوتنی ئاگربەست ئازادییان بکات، ئەوەشی لە ڕێککەوتنەکانی پێشوودا نەکردووە.