کوردستان24 دەچێتە یەکێك لە گەڕەكهکانی شاری حمس
کوردستان24 دەچێتە یەکێك لەو گەڕەکانهی شاری حمس کە هێزەکانی ڕژێمی پێشووی سووریا وێرانیان کردووە و زۆرینەی دانیشتووانی گەڕەکەکە ئاوارە بوونە، هەروەها گۆڕستانی تەل نەسڕ لە حمس یەکێك بووە لەو گۆڕستانانەی ڕژێمی ئەسەد تاوانەکانی خۆی تێیدا شاردووەتەوە و هەزاران تەرمی لەو گۆڕستانە ناشتووە و تەرمەکان تەنیا ژمارەیان بۆ دانراوە تا ناسنامەیان ئاشکرا نەکرێت.
کوردستان24 لە گواستنەوەی دوایین پێشهاتەکانی سووریا و کردەوە و تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی ئەو وڵاتە بەردەوامە پهیامنێری کوردستان24 لە حمس چووهته گهڕهكی خالیدییه کە هەزاران خێزان تێێدا نیشتەجێبوون، بەڵام بههۆی شهڕهوه زۆرێك لهو گهڕهكه وێران بووه، هاووڵاتییانیش باس له وێرانكارییهكانی شهڕ و نههامهتییهكانیان دهكهن.
هاووڵاتییەک ڕایگەیاند، بە چاوی خۆتان دۆخی گەڕەکی خالیدییە دەبینن وێرانکراوە و بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو ئەو کارە کراوە، هۆکارەکەی شەڕ و بۆردومان نییە، بەڵکو خەڵک ماڵەکانیان وێران دەکرد، زۆرینەی دانیشتووانی ئەو گەڕەکە لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە ئاوارە کراون.
گۆڕستانی تەل نەسڕە لە حمس، ڕژێمی ئەسەد تەرمی هەزاران کەسی لەو گۆڕستانە ناشتووە، بەڵام بۆ ئەوەی تاوانەکانی ئاشکرا نەکرێت ڕێگەی نەدا ناسنامەی تەرمەکان ئاشکرا بکرێت و تەنیا ژمارەی بۆ تەرمەکان داناوە.
زێوانی گۆڕستانی تەل نەسڕ بە کوردستان24ـی راگەیاند، ڕۆژ هەبووە ڕژێم 50 تەرمی بۆ ناردووە و هەشت جاریش لەلایەن هێزەکانەوە بانگێشتکراوە بەهۆی ئەوەی ناسنامەی تەرمەکانی ئاشکرا کردووە.
لە کاتێکدا کەسوکاری بێسەروشوێنبووان بەدوایاندا دەگەڕێن، رژێمی ئەسەد هەزاران کەس بەکۆمەڵ دەستگیر دەکرد و دوای ئەشکەنجەدانێکی زۆر لە زیندانەکان دەکوژران و دواتر لە گۆڕستانەکە دەنێژران.
پارێزگای حمس یەکێک بووە لەو پارێزگایانەی لە شەڕی ناوخۆ و وێرانکارییەکانی سووریا پشکی شێری بەرکەتووە لە سەرەتای شەڕی ناوخۆی لە ساڵی 2012 تا ساڵی 2017 لەژێر گەمارۆیەکی خنکێنەردا بووە.