ئیسرائیل لە چەند کاتژمێرێکدا زیاتر لە 60 هێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر سووریا

لە ئیوارەی دوێنێ شەممەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل 61 هێرشی ئاسمانییان بۆسەر چەند شوێنێکی سووریا دەست پێ کردووە، هەروەها بەجیا 26 هێرشی دیکەشیان کردووەتە سەر هەندێک ناوچە لەو وڵاتە. لای خۆیەوە ڕوانگەی سووری ڕایگەیاند، بەو هێرشەی ئێوارەی شەممەوە، ئیسرائیل 446 هێرشی کردووەتە سەر 13 پارێزگای سووریا، ئەوەش لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە 8ـی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ.

ڕوانگە بڵاویشی کردەوە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل  بە 3 مووشەک کۆگاکانی فیرقەی 18ی  لە لادێکانی ڕۆژهەڵاتی حەمس پێکاوە. هەروەها 7 هەڵمەتی نوێی  کردووەتە سەر لیوای 55 لە نزیک گوندی حەلا لە ناوچەی قەلەمون لە گوندەواری دیمەشق، ئەوەش بە ئامانجی وێرانکردنی کۆگاکانی مووشەک لە ناو شاخەکەدا، هەروا  هێرشی کردووەتە سەر پێگەی بەرگریی ئاسمانی لە فڕۆکەخانەی حەما لە دیوی باشووری ڕۆژئاوا و لیوای 47 لە باشووری حەما، بەبێ ئەوەی هیچ زانیارییەک لەسەر زیانی مرۆیی هەبێت.

 

فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە چوارچێوەی وێرانکردنی جبەخانەی سوپای ڕژێمی پێشوودا، چەند هێرشێکی ئاسمانی نوێی دەست پێ کرد، هەڵمەتەکانی ئیسرائیل بۆ سەر جبەخانەی سوپای سووریای لە شارۆچکەی مەحجە لە باکووری ڕیف، هەروەها لیوای 55 لە نزیک گوندی حەلا لە دەڤەری قەلەمون لە لادێیەکی دیمەشق بوونە  و دوو هێرشی تریشی کردووەتە سەر کۆگای پێنجەم لە دەوروبەری شارۆچکەی ئەلکفر لە نزیک ئەلسویدا.

 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment